تەقینەوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان روویدا

"تەقینەوەكە لە نزیك نووسینگەیەكی فێركاری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل روویداوە"

K24 - حەسەكە

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا.

ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "تەقینەوەكە لە نزیك نووسینگەیەكی فێركاری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای حەسەكە روویداوە".

روونیكردەوە: "لە باشووری رۆژئاوای حەسەكە بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیووەتەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس برینداربوونە كە ھەردووكیان بران و بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی حەسەكە".

گوتیشی: "تائێستا ھۆكاری تەقینەوەكە دیارنییە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كردەوەیە رانەگەیاندووە".

ئیدارەی شاری حەسەكە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەری و رژێمی سووریا بەڕێوەدەبرێت، جگە لە كورد بەشێكی دانیشتووانی شارەكە لە نەتەوەی عەرەبن، لە ماوەی رابردووشدا چەندین جار تەقینەوە لەو شارە روویداوە.

ھ.م