هۆشداری له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت دیبلۆماتكار و نێردەی وڵاتان لە عێراق بپارێزرێن، بە رای شارەزایانیش، ئه‌گه‌ر ھێرشەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمه‌ریکا بەردەوام بێت، وڵاتانی دیکە باڵوێزخانەکانیان لەو وڵاتە دەکشێننەوە.
لە ماوەی مانگێكدا بۆ دووه‌م جاره، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات، نوێنه‌رایه‌تی و نێردە دیبلۆماسیەکان لە عێراق بپارێزرێن، ئەرکی پاراستنیشیان دەخاتە ئەستۆی لایەنە بەرپرسەکان، بۆیە وه‌ك چیا شه‌ریف، چیا شەریف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، نابێت یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل بکرێن، چونکە نوێنەرایەتی وڵاتان و نێردەکانیان بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان، لە ھەر وڵاتێك جێگیر دەبن.
بە رای شارەزایان ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر باڵوێزخانە ئەمریکا لە بەغدا بەردەوام بێت، نوێنەر و باڵوێزخانەکانی دیکەی وڵاتان عێراق جێدەھێڵن، چونکە ئەمریکا بەھێزترینیانە و ئەگەر ئەو باڵوێزخانەیکەی بۆ نەپارێزرێت، بۆ ئەوانەی دیکەی زۆر ئەستەمترە.
له ماوه‌ی کەمتر لە مانگێك سێ ھێرشی موشەکی کراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا، دوایه‌مینییان بریندارێکی لێکەوتەوە، بەمەش ھێرشەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمه‌ریکا لە عێراق، دەچنە قۆناغێکی تازەوە.
H.B