ئوسامه جه‌ميل: كێشه‌ى كورد له عێراق پرسێكى نه‌ته‌وه‌ييه و ته‌نيا مووچه نييه
K24 – هه‌ولێر:
ئوسامه جه‌ميل، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، له فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ناتوانێت پرس و كێشه‌ى گه‌لى كوردستان ناديده بگرێت.
گوتيشى: كێشه‌ى سه‌ره‌كى تاكى عێراق، ئه‌وه‌يه، وانه له مێژوو وه‌رناگرێت، سوننه رووخا و كورد هه‌رمايه‌وه، ئێستاش عه‌بادى كه ئه‌و كارانه ده‌كات، خۆى زيانى به‌رده‌كه‌وێت، چونكه كه‌س ناتوانێت كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌ك بچووك بكاته‌وه و بيخاته قاڵبى مووچه. راسته كورد داواى مووچه ده‌كات، به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كييه‌كانى ديكه‌ى له ياد نه‌چووه.
هه‌روه‌ها گوتى: گرفتى گه‌وره ئه‌وه‌يه، به‌غدا تێ ناگات، كێشه‌ى ئێمه كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كه. كێشه‌ى مووچه نييه به ته‌نيا. ئه‌و كێشانه به‌رده‌وامن و چاره‌سه‌ر نابن، تا حكومه‌تى عێراق و كورديش لاى خۆيه‌وه به خۆي‌دا بچێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، گوتى: شيعه پرۆژه‌يه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه و ده‌يه‌وێت سه‌رتاپاى عێراق به شيعه بكات و ئه‌وه ته‌نيا به عێراقيشه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو ده‌گاته چه‌ند وڵاتێكى ديكه.
ئ.ڕ