فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئامێدی رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئاقاری گونده‌كانی (سه‌رگه‌لێ و سگێرێ)، له ده‌ڤه‌ری (نهێلێ) بۆر دومان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها 4 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه دوورن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی له ئاكامی بۆردومانه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه گه‌یاندووه.
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، له گونده سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م