"مه‌كگورك و سوله‌یمانی عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌به‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی، له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، جارێكی دیكه ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌وه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شكاری.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، پایته‌خت به شێوه‌یه‌كی گشتی باش نه‌بووه، ئێستا جارێكی دیكه خه‌ریكه وه‌به‌رهێنان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و عێراقییه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی پاره‌كانییان ببه‌نه ده‌ره‌وه، وه‌به‌رهێنانی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتی گۆڤاره‌كه، ئێستا ئاسایشی به‌غد تاراده‌یه‌ك جێگیرتره له چاو سه‌رده‌می هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش، كه تا ده‌روازه‌كانی به‌غدا نزیكبووه‌وه، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌هۆی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه، ئه‌ویش به‌هۆی كێشكردنی حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته بۆ لای خۆیان.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، حكوومه‌ت لاواز بووه، هه‌ریه‌ك له برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌لایه‌ك و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه، سه‌رقاڵی نزیككردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانییان له ده‌سه‌ڵات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو له عێراق، هه‌ر لایه‌ك له‌و دوو جه‌مسه‌ره، ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌ك درووست بكات به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت، ئێران هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی شیعه ده‌دات و ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان پێكبهێنێت، كه 200 كورسی له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مانی عێراق له‌خۆبگرێت.
كوتله‌كه‌ی برێت مه‌كگورك، تایه‌فه‌گه‌ری وه‌لاناوه و ده‌یه‌وێت كورد و شیعه و سووننه له ژێر ناوی "اصلاح" كۆبكاته‌وه و به‌ره‌یه‌كی "نیشتمانی" درووست بكات، كه به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه 145 كورسییه.
هه‌رچی كوتله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانییه، به "البناء - بیناتنان" ناوده‌برێت، نزیكه‌ی 109 كورسی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نییه و ناتوانن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
گرژییه سیاسییه‌كان، خه‌ریكه له توندوتیژی سه‌رده‌رده‌كه‌ن له ناوچه‌ی سه‌وز، فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكی و ئێرانییه‌كان، پێشتر به جیا له دژی داعش له عێراق و ناوچه‌كه جه‌نگاون، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته دوو ركابه‌ری ناكۆكی یه‌كتری بۆ كێشكردنی حكوومه‌تی داهاتوو.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له 6ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر چه‌ند گوللـه‌هاوه‌نێك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سه‌وزی به‌غدا، كه‌وتنه خواره‌وه، دواتریش له به‌سره هێرشكرایه سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و دوو كرده‌وه‌یه، یه‌كه‌م هه‌وڵی میلیشیا شیعه‌كانه بۆ به‌ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق له دوای 2011، ته‌نها دوای دوو رۆژیش له‌و روواداوانه، ئێران هێرشێكی مووشه‌كی كرده سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كه به یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كی ئێران داده‌نرێت بۆ ناوخۆی عێراق له دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
گۆڤاره به‌ریتانییه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، ئێران له به‌سره خۆی رێكده‌خاته‌وه، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه و پشتگوێ خراوه، سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی له رووباره‌كانه‌وه دێت و پیسه، كاره‌باكه‌شی بڕاوه.
هاووڵاتییانی شاره‌كه خۆپیشاندانییان ساز كرد و رێگه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه نه‌وتییه سه‌ره‌كییه‌كان و تاكه به‌نده‌ری وڵاته‌كه‌یان كه له به‌سره‌یه داخست، هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كان به زه‌بری گوللـه و هێز، ویستیان خۆپیشاندانه‌كان بڵاوه پێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كارانه بوونه هۆی تووڕه‌بوونی زیاتری خۆپیشانده‌ران و هێرشیانكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی حزبی و حكوومی و سووتاندیان، له نێویشیاندا باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران بوو له شاره‌كه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه 90% داهاتی عێراق له رێگه‌ی به‌سره‌وه دابین ده‌كرێت.
گۆڤاره‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بوایه به‌رپرسانی به‌غدا، هۆشداری ئه‌وه‌یان پێ بگات كه به‌هۆی هه‌مان كێشه، داعش له ساڵی 2014 مووسڵ و ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی باكوور و باكووری رۆژئاوای عێراقی گرت و ماوه‌ی سێ ساڵ جه‌نگ له وڵات به‌رده‌وام بوو.
عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له رێگه‌ی لادانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه "پیاوی ئێران"ـه توانیویه‌تی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته سه‌ری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانكه‌كانیشی ئاگاداركردووه‌ته‌وه به دۆلار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.
دوای ئه‌و رێكارانه‌ی عه‌بادی به‌رامبه‌ر به تاران، ئه‌و به‌رپرسه عێراقییانه‌ی كه ئێران به هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی خۆیان وه‌سف ده‌كه‌ن، نیگه‌رانیان پێوه‌دیاره و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران یه‌كه‌م وڵات بوو دوای هاتنی داعش و نزیكبوونه‌وه‌ی له به‌غدای پایته‌خت، هاوكاری كردن، ئێستاش خاوه‌ن هۆتێله‌كان له نه‌جه‌ف باس له ره‌وشی سه‌ختی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "دوای سزاكان هیچ میوانێك نه‌هاتووه‌ته نه‌جه‌ف و شوێنی مانه‌وه‌ی له‌لای ئه‌وان نه‌گرتووه"، كه پێشتر به‌هۆی سه‌ردانی شیعه‌كانی ئێران بۆ مه‌زاره‌كان له نه‌جه‌ف، شوێنی مانه‌وه و هۆتێل به‌رنه‌ده‌كه‌وت.
ئ. م