بارودۆخی مێسی پێش یاری كلاسیكۆ باش نییه
لهگهڵ نزیكبوونهوهی وادهی كلاسیكۆی ئیسپانیا، میدیاكان بهشێوهیهكی جیاواز و ورد رووماڵی زانیاری و پێشهاتهكانی ئهم یارییه دهكهن، لهم راپۆرتهدا تیشك دهخرێته سهر بارودۆخی مێسی بۆ یارییهكهی رۆژی شهممهی دادێ كه به كلاسیكۆی زهوی ناسراوه.
مێسی دەیەوێت لە بەرامبەر ریال مەدرید سنوورێک بۆ بەڕۆژووبوونی لە یارییەکانی کلاسیکۆ دابنێت، کە ٣٢ مانگە لیۆ هیچ گۆڵێکی لە کلاسیکۆ نەکردووە و لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر ریال مەدرید دا، مێسی بەبۆنەی تۆمارکردنی هیچ گۆڵێکەوە ئاهەنگی نەگێڕاوە.
مێسی لەو ٣٢ یارییەی کلاسیکۆ بەشداریی کردووە، ٢١ گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە و ١٣ گۆڵی بۆ هاویانەکانی دروستکردووە، بەڵام لەوەتەی مانگی مارسی ٢٠١٤ کاتێک هاتریکی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمارکرد، ئەو ئەستێرە ئارجێنتینیاییە هیچ گۆڵێکی لە یانەکەی پایتەخت نەکردووە و زیاتر لە ٤٥٠ خولەکە کوڕەکەی تانگۆ حەسرەت بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی مێرێنگی دەخوات.
مێسى لە ١٥ یاری كلاسيكۆ توانیویەتی بۆ بردنەوە لە مەدریدییەکان هاوکاری کەتەلۆنییەکان بکات.
ئامانجێکی مێسی، له كلاسيكۆى رۆژی شەممەی داهاتوو سەرکەوتنە بەسەر کریستیانۆ رکابەری، کە ئێستا رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە و مێسی خاوەنی 9 گۆڵە، بۆیە مێسی بە هەژاندنی تۆڕی کەیلۆر ناڤاس، دەیەوێت بەسەر رۆناڵدۆدا سەربکەوێت و جگە لە وەرگرتنەوەی پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی، لە پێشبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕین چانسی خۆی بەهێزتر بکات.