تۆپی پێ بارودۆخی مێسی پێش یاری كلاسیكۆ باش نییه‌

بارودۆخی مێسی پێش یاری كلاسیكۆ باش نییه‌
لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا له‌ نێوان دوو یاریزانی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت تۆپێك تێپه‌ڕ بكات.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا، میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و ورد رووماڵی زانیاری و پێشهاته‌كانی ئه‌م یارییه‌ ده‌كه‌ن، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر بارودۆخی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ كه‌ به‌ كلاسیكۆی زه‌وی ناسراوه‌.

مێسی دەیەوێت لە بەرامبەر ریال مەدرید سنوورێک بۆ بەڕۆژووبوونی لە یارییەکانی کلاسیکۆ دابنێت، کە ٣٢ مانگە لیۆ هیچ گۆڵێکی لە کلاسیکۆ نەکردووە و لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر ریال مەدرید دا، مێسی بەبۆنەی تۆمارکردنی هیچ گۆڵێکەوە ئاهەنگی نەگێڕاوە.

مێسی لەو ٣٢ یارییەی کلاسیکۆ بەشداریی کردووە، ٢١ گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە و ١٣ گۆڵی بۆ هاویانەکانی دروستکردووە، بەڵام لەوەتەی مانگی مارسی ٢٠١٤ کاتێک هاتریکی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمارکرد، ئەو ئەستێرە ئارجێنتینیاییە هیچ گۆڵێکی لە یانەکەی پایتەخت نەکردووە و زیاتر لە ٤٥٠ خولەکە  کوڕەکەی تانگۆ حەسرەت بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی مێرێنگی دەخوات.

مێسى لە ١٥ یاری كلاسيكۆ توانیویەتی بۆ بردنەوە لە مەدریدییەکان هاوکاری کەتەلۆنییەکان بکات.

ئامانجێکی مێسی، له‌ كلاسيكۆى رۆژی شەممەی داهاتوو سەرکەوتنە بەسەر کریستیانۆ رکابەری، کە ئێستا رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە و مێسی خاوەنی 9 گۆڵە، بۆیە مێسی بە هەژاندنی تۆڕی کەیلۆر ناڤاس، دەیەوێت بەسەر رۆناڵدۆدا سەربکەوێت و جگە لە وەرگرتنەوەی پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی، لە پێشبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕین چانسی خۆی بەهێزتر بکات.

بابەتی زیاتر

ئانچیلۆتی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر 22 یاریزانه‌كه‌ی كلاسیكۆ ده‌كات

ئانچیلۆتی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر 22 یاریزانه‌كه...

پێكهاته‌ی بارسا و ریال مه‌درید به‌یه‌كتر به‌راورد ده‌كات

ئامارێكی تایبه‌ت براوه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاشكرا ده‌كات

ئامارێكی تایبه‌ت براوه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاشك...

ئاماره‌كه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌یه‌

بارسێلۆنا پێش یاری كلاسیكۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو

بارسێلۆنا پێش یاری كلاسیكۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ...

یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا