ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو عێراق جێده‌هیڵن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق كه خۆیان كاندید كردبووه‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه‌و شكستیانخواردووه عێراقیان جێهێشتووه. دادگاكانی عێراقیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وانه‌یان پارێزبه‌ندییان نه‌ماوه راسته‌وخۆ به‌هۆی دۆسێی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ربكه‌ن.
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا عیراقیان جێهێشتووه. 39 په‌رله‌مانتاریشیان كه وڵاتیان جێهێشتووه له ساڵی 2005 وه تا ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقن و زۆربه‌شیان خێزانه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزیان جێهێشت و چوونه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كان هیچ كه‌سێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه رێژه‌ی پێویست بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆبكاته‌وه كه پیش‌تر رایگه‌یاندبوو و په‌یوه‌ست بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی".
ره‌حیم ده‌ڕاجی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "به‌مزووانه په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه دانیشتنێك ده‌كات، چونكه به‌ڵگه هه‌یه یاری به ده‌ره‌نجامه‌كان كراوه".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هه‌ریه‌كه له (حه‌نان فه‌تلاوی، مه‌شعان جبووری، عالیه نسه‌یف، ئاڵا تاڵه‌بانی، سروه عه‌بدولواحید، عه‌لی عه‌لاق، یاسر ئه‌لمالكی، كازم سه‌یادی، ئه‌حمه‌د مه‌ساری، عه‌باس موسه‌وی، محه‌مه‌د ئه‌للكاش، مه‌یسه‌م جبووری و موه‌فه‌ق روبه‌یعی) له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شكستیانخواردووه‌و نه‌یانتوانیووه كورسی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.