سه‌ربازێكی عێراقی به شۆفه‌ڵ ریگه له ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی داعش ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌ربازێكی عێراقییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن " ئه‌و سه‌ربازه ناوی محه‌مه‌د ئه‌لشوه‌یلی یه و ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه تیرۆره، به‌هۆی ئه‌و شۆفه‌ڵه‌ی پێیه‌تی رێگه‌ی له ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش گرتووه و نه‌یهێشتووه خۆی بگه‌یه‌نێته لای هاوڕێ سه‌ربازه‌كانی دیكه‌ی".
هه‌ر چه‌نده شوێن و كاتی ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه دیار نییه كه‌یه و له كوێ بووه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "سه‌ربازه عێراقییه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داعش خۆی بریندار بووه".