به‌وێنه.. له یه‌ك رۆژدا 6 رووداوی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - دووكان روویاندا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ 22/4/2019 له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - دوكان، ته‌نیا له‌ماوه‌ی نێوان به‌یانی بۆ نیوه‌رۆ 6 روداوی هاتوچۆ روویانداوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌باره‌ی زیانه‌كان رایگه‌یاند، له كۆی ئه‌و رووداوانه وێڕای برینداربوونی كه‌سێك، زیانێكی زۆری ماددی به خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای دووكان، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان تایبه‌ت به روداوه‌كان گرتووه‌ته به‌ر.
هه‌رچه‌نده هۆكاری روودانی ئه‌و رووداوانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره، پێشبینی ده‌كرێت، به‌هۆی بارينی بارانێكی زۆر، خراپی كه‌ش و هه‌وا، پنگانه‌وه‌ی قوڕولیته‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خێرایی لێخوڕین بێت.
H.B