سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات؛ هیواخوازیشە، ئەم رۆژە ببێتە مایە‌ی خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە مایە‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی و بێته کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
H.J