سوپای زیمبابۆی كوده‌تا به‌سه‌ر مۆگابیدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای زیمبابۆی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر "تاوانباران"ی ده‌وروبه‌ری رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و راشیده‌گه‌یه‌نێت، مۆگابی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت.
گوته‌بێژی سوپای ئه‌و وڵاته‌ش، له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه ئێستا كۆنتڕۆڵكراوه، رایگه‌یاند، به ته‌واوبوونی ئه‌ركه دیاریكراوه‌كان، ره‌وشی وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
دوای تۆمه‌تبار كردنی سوپای زیمبابۆی به خیانه‌ت، له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵات "زێد بی سی" كه له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌فریقی زیمبابۆی/ به‌ره‌ی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌ربازانی سوپا به هاراری پایته‌ختدا بڵاوه‌یان پێكرا و سه‌ره‌تاش باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
دواتریش سوپا ئیگناشیۆس چۆمبۆ، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، كه ئه‌ندامێكی دیاری پارتی ده‌سه‌ڵاتداره و به "جی 40" ناسراوه، گریس مۆگابی، هاوسه‌ری سه‌رۆكی زیمبابۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
دوای 24 كاتژمێر له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆنستانتینۆ چیۆنجا، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی زیمبابۆی، ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپا له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هاراری پایته‌خت بینراون.