توركیا وەڵامی عێراق دەداتەوە

" پەكەكە خاكی عێراق لە دژی توركیا وەك بنكەیەكی شەڕ بەكاردەھێنێت"

K24 - ھەولێر

حكوومەتی توركیا وەڵامی بەغدا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خاكی عێراق لە دژی توركیا وەك بنكەیەكی شەڕ بەكاردەھێنێت.

دوای بانگێشتكردنی فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، حامی ئاكسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ساڵانێكە پەكەكە لە خاكی عێراقەوە ھێرش دەكاتە سەر توركیا، ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەكەن حكوومەتی عێراق دژی پەكەكە بەرپرسیاریەتی خۆی بەجێ بگەیەنێت و ھێرشەكانی پەكەكە ئاستەنگ بكات، لە كاتێكدا عێراق ئەو كارە نەكات و تا ئەو كاتەی بارەگاكانی پەكەكە لە عێراق ھەن، ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەكانیان بەردەوام دەبن.

دوو رۆژ لەمەوبەر فرۆكە جەنگییەكانی توركیا مەخموور و شنگالیان بۆردومان كرد.