هه‌ولێر راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی نوێ رێككه‌وتوون و سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌كه ده‌گاته هه‌ولێر.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 شووباتی 2018، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه عه‌لی وه‌هاب ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و راهێنه‌ره عه‌ره‌به دوو یاریزانێك بۆ هێڵی به‌رگری و هێرشبه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته یانه‌ی هه‌ولێر.
عه‌لی وه‌هاب راهێنه‌رێكی عه‌ره‌بی عێراقییه و پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی نه‌جه‌ف، سه‌ماوه، حدوود، كه‌رخ و نه‌فتی باشوور بووه، له 2012 راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆكیش بووه.