ئەمەریكا وادەی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه مانگی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی 100 ملیۆن ڤاكسینی دژی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی بكرێت.
تره‌مپ، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ره‌نگه مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ست به دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكرێت و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵیش سه‌د ملیۆن ڤاكسین له سه‌رتاسه‌ری ئەمەریكا دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرۆكی ئەمەریكا گوتیشی "تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو یاخود زووتر ڤاكسینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مەریكا دابه‌ش ده‌كرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە جگە لە ئەمەریكا چه‌ندین وڵاتی دیكەی وه‌ك رووسیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چین ھەوڵەكانیان بۆ بەرھەمھێنانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا چڕ كردووه‌ته‌وه، رێكخراوی تەندروستی جیھانیش ھۆشداری داوە كە لەسەرەتای وەرزی سەرما و سۆڵەدا ئەگەر ھەیە كۆرۆنا كاریگەری زیاتربێت.