لە ھەولێر كەسێك بە ئۆتۆمبێل ژنێك دەكوژێت و ھەڵدێت

پۆلیس: ناسنامەی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی كێشاوە بە ژنێك و ژنەكە گیانی لەدەستداوە و شوفێرەكەش ھەڵاتووە.

رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر شەقامی 100 مەتری ھەولێر خۆی كێشاوە بە ژنێك و ھەڵاتووە. ژنەكە ھەر ئەو كات گیانی لەدەستداوە و بەھۆی ھێزی ئۆتۆمبێلەكەوە جەستەی بە تەواوی شێواوە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "تائێستا ناسنامەی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە و شوفێرەكەش ھەڵاتووە نەنزانراوە كێیە، بەڵام وەك پۆلیس لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی ناسنامەی ھەردووكیان ئاشكرا بكەین و ئیجرائاتی یاسایی بكەین".

ھ.م