7 ئەندامی خێزانێك لە مووسڵ كوژران

چەندین بۆمبی چێندراو لە مووسڵی كۆن پووچەڵ نەكراونەتەوە

K24 - ھەولێر

نەقیب محەمەد خەفاجی، ئەفسەر لە هێزەکانی عێراق، ئاشكرای كرد، بۆمبێک کە بەشێوازێکی مۆدێرن درووستکرابوو، لە لایەن چەکدارانی داعش لە یەکێک لە کۆڵانەکانی ناوچەی مەیدان لە مووسڵی کۆن چێندرابوو، بە خێزانێکدا تەقییەوە و بەھۆیەوە 7 كەس لەو خێزانە كوژران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا ژمارەیەکی زۆر بۆمبی چێندراو لە بەشی رۆژئاوای مووسڵ پووچەڵ نەکراونەوەتەوە و بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی ناوچەکانی مەیدان و شەهوان لە مووسڵی کۆن، کۆنتڕۆڵ نەکراونەتەوە و هێشتا ژمارەیەک چەکداری داعش لەو شوێنانە ماون، کە توانای بەرگرتن لە پێشڕەوی یەکە سەربازییەکانیان هەیە.