به ڤيديۆ.. يه‌په‌گه ته‌قه له راوێژكارێكى ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د ئه‌قارجه، راوێژكارى سه‌رۆكى توركيا و به‌ڕێوبه‌رى گشتى راگه‌ياندن و بڵاوكردنه‌وه و زانيارييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرانى توركيا، له كاتێكدا سه‌ردانى هێزه‌كانى سوپاى له ئه‌عزاز كردبوو، له لايه‌ن هێزه‌كانى يه‌په‌گه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا.
په‌يامنێرى كه‌ناڵى (ئێن تى ڤى) له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، ئه‌قارجه له ناوچه‌ى ئه‌عزاز بوو، بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى شه‌ڕ بكات و هێزه سه‌ربازييه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه و شاندێكى گه‌وره‌ى ميدياكارانى توركياشى له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌و كاته‌ى له عفرينه‌وه به ئاراسته‌ى شانده توركييه‌كه ته‌قه كرا.
گوتيشى: دواى بيستنى ده‌نگى ته‌قه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كانى ياوه‌رى ئه‌و شانده، رێوشوێنى پاراستنى راوێژكاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغانيان گرته ئه‌ستۆ و دواتريش ده‌نگى ته‌قاندنى گوله ئاڕ بى جێيه‌ك بيسترا و خێرا زرێپۆشه‌كانى سوپا وه‌ڵامى سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌يان دايه‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه يازده‌هه‌م رۆژييه‌وه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: تورك پرێس