عه‌فرین یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سووریا ناچار به یارییه‌كی نوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر كه ده‌نگوباسی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین بڵاوبووه‌وه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی نێوان یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سووریاش ده‌ستیپێكرد. كه‌ناڵی CNN TURK ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیای بڵاوكرده‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامیانداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردۆغان به پوتینی گوتووه "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بكه‌ن و دژی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" بچنه سه‌نگه‌رێكه‌وه، ئه‌وكاته دیمه‌شق رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی دیكه ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و كه‌ناڵه توركییه له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی توركیا به سه‌رۆكی رووسیای گوتووه، ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردوویانه‌ته سه‌ر عه‌فرین، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئۆفیسی سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندووه: "هه‌ر دوو سه‌رۆك، دوایین پێشڤه‌چوون و رووداوه‌كانی ناوچه‌كانی عه‌فرین و ئیدلبی سووریایان باسكردووه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئۆفیسه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه: "سه‌رۆككۆماری توركیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێرانیش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه‌و باسی ره‌وشی ئیدلب كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كاندایه و ناوچه‌ی عه‌فرینیان كردووه كه ئێستا شه‌ڕی تێدایه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌ر دوو سه‌رۆككۆماره‌كه باسی هێرشی له‌شكری توركیایان بۆ سه‌ر یه‌كینه كوردییه‌كان كردووه‌و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه زۆر گرنگه پێكه‌وه هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن و به‌ره‌نگاری گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یانبینێ.
توركیا له چه‌ند لایه‌كه‌وه خۆی له قه‌یرانی سووریاوه ئاڵاندووه‌و جگه له عه‌فرین، له ئیدلبیش داوای پێكهێنانی خاڵی چاودێری له‌گه‌ڵ رووسه‌كان كردووه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌شدا ئه‌ردۆغان داوای كردووه له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی خاڵه‌كانی چاودیری درووستبكرێن.
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیا گوتووه: "پوتین و ئه‌ردۆغان شه‌ن و كه‌وی پێشڤه‌چوونه‌كانی عه‌فرین و ئیدلبیان كردووه، له‌باره‌ی كێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش داوای به‌ڵێنی هاوكارییان له یه‌كتریی كردووه".
توركیا مانگێك پێش ئێستا له 20/1/2018 ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی "چڵه زه‌یتوون"ـی بۆ سه‌ر عه‌فرین راگه‌یاند و ده‌ستی به هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی كردوو و تۆپخانه‌كانیشی چڕتر خسته‌كار، له‌و شةڕه‌دا كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به نابه‌رابه‌ری ده‌زانن و توركیا به داگیركا‌ر ناوده‌به‌ن، ژماره‌یه‌ك میلیشیای چه‌كداری سووری خاوه‌ن باكگراوندی ئیسلامی و به‌شێكیان توندڕه‌ویش له دوای تانكه‌كانی سوپا گه‌وره‌كه‌ی ناو ناتۆوه ده‌ڕۆن. به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئامانجه‌ی بۆی به‌ڕێكه‌وتن پێی نه‌گه‌شتوون. چونكه دوای مانگێك هێشتا نه‌ك منبج، عه‌فرینیش نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و سوپا و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی شاره پڕ زه‌یتوونه‌كه ده‌ده‌ن. جگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ست و چه‌ند گوندێك.
جگه له عه‌فرین، هه‌ر یه‌كه له رووسیا و ئێران و توركیا كه خۆیان به ده‌سته‌به‌ری رێككه‌وتنێك بۆ درووستكردنی ناوچه‌یه‌ك ده‌زانن كه گرژییه‌كانی تێدا كه‌مبكرێته‌وه‌و ئیدلبیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه.
ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ـی رووسیا، له زاری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه‌و گوتوویه‌تی: "وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئێران و توركیا، له كازاخستان یه‌كتری ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كار بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی لوتكه‌یه‌ك له ئیستانبوڵ بكه‌ن و ئه‌و سێ وڵاته هه‌وڵبده‌ن پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا ببه‌نه پێشه‌وه‌و كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می لاببه‌ن. ئه‌وه بابه‌ته‌یش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان و رۆحانی و ئه‌ردۆغان باسكراوه.
لای خۆیانه‌وه میدیا فه‌رمییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رایانگه‌یاندووه: "هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی حكومه‌تی سووریا ده‌چنه ناو عه‌فرینه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌بوو كه به‌رپرسێكی كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌گه‌ڵ سوپای سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن تا یارمه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بده‌ن و رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ببنه‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی سووریا له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌یه‌كی حه‌له‌ب كه 35 كیلۆمه‌تر له عه‌فرین دووره بڵاویكرده‌وه "هێزی میللی له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا ده‌گه‌نه عه‌فرین و پاڵپشتی به‌رخودان و سه‌رخستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه به چڕی كه‌وتوونه‌ته ژێر بۆردوومان و بۆمبا‌باران و هێرشی له‌شكری توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بچنه عه‌فرین تا پارێزگاریی له چه‌كداره كورده‌كان بكه‌ن، ده‌بێت بزانن هیچ كه‌سێك ناتوانێت هێزه‌كانی توركیا رابگرێت".
رۆژی 19/2/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی گووتی: "ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بێنه عه‌فرین تا یه‌كیینه كوردییه‌كان له‌وێ نه‌هێڵن، ئێمه كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بپارێزن، ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوپای توركیا رابگرێت".
به‌ڵام گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین، رەتیدەكاتەوە لەگەڵ حكومەتی سووریا رێككەوتبن، بۆ ئەوەی ھێزەكانی سەر بە رژێمی سووریا بێنە عەفرین.
بروسك حەسەكە، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "تا ئێستا لەگەڵ حكومەتی سووریا رێكنەكەوتووین، خەڵكی سڤیل لە حەلەبەوە بۆ بەرگری كردن لە عەفرین ھاتوون".
گرووپه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازاد كه نه‌یاری حكومه‌تی سووریا‌ن، له گرنگی و بایه‌خی هاتنی ھێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌دیان كه‌مكرده‌وه و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له فیرقه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد گوتوویه‌تی: "هاتنی سوپای رژێم بۆ عه‌فرین بۆ ئێمه هیچ واتایه‌كی نییه و به‌لامانه‌وه گرنگ نییه. ئێمه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ده‌مانزانی رژیم هاوشانی یه‌كینه‌كانی كورد ده‌وه‌ستێت و به چه‌ك و چه‌كدار پاڵپشتیان ده‌كات، له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا كاروانی سه‌دان چه‌كداریی له منبج و كۆبانی و قامیشلو و حه‌سه‌كه‌وه به‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریا و ره‌زامه‌ندی ئه‌و هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی عه‌فرین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له شه‌ڕه‌كانی رابردوودا چه‌ك و تفاقی رووسی كه له ده‌ست هێزه‌كانی یه‌په‌گه بووه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌وان.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی میلیشیا نه‌یاره‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه فه‌رمان له توركیاوه وه‌رده‌گرن و شه‌ڕ له دژی كوردی عه‌فرینیش ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كه رووسیانه‌یش له رێگه‌ی حكومه‌تی سووریاوه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه، ئێمه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه دژی رژێمی سووریا ده‌جه‌نگین، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌یش بۆ سه‌ر عه‌فرین راناگرین ئه‌گه‌ر سه‌دان ئه‌ندامی رژێمیش بێنه یارمه‌تی یه‌په‌گه و تا كۆتایی به‌و شه‌ڕڤانه كورده جوداخوازانه نه‌هێنین كه عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌یان داگیركردووه راناوه‌ستین".