یەكێتی ئەوروپا ناردنی ھێز بۆ عێراق تاوتوێ دەكات

"دەیەوێت هێزێک بۆ مەشق پێکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچە رزگارکراوەکان بنێرێتە عێراق"

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە و ناردنی هێز بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن.

بەنزیکبوونەوەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت هێزێک بۆ مەشق پێکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچە رزگارکراوەکان بنێرێتە عێراق.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك، عێراق بە فەرمی داوای هاوکاری لە یەکێتی ئەوروپا کردووە و یەکێتییەکە دەیەوێت هاوکاری مەشق پێکردنی هێزی دژە تیرۆر و رێکخستنەوەی وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ بکات و هەروەها بەشداری لە داڕشتنی پلانێکی ئەمنی ستراتیجی بکات.