گۆڕان و كۆمه‌ڵ چاوه‌ڕوانی كارنامه‌ی حكوومه‌تن
K24 - سلێمانی:
بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەو دوو ھێزەن کە تائێستا چاوەڕێی کارنامەی حکوومەتی داھاتوو دەکەن، تا ئەوەی بڕیاری بەشداریکردن یاخود نەکردن بدەن، ھەرچەندە ئەو دووھێزە زۆر لەیەکەوە نزیکن، بەڵام به‌شێكی بڕیاردانیان به بۆچوونی جه‌ماوه‌ریانەوە به‌ستووه‌ته‌وه.
دوای مانگێك و نیو له هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌مى په‌رله‌مانی كوردستان، هاووڵاتیان چاویان له ته‌واو ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمه، به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كانیش بۆ خۆ یه‌كلاكردنه‌وه به‌لایه‌كدا چاوه‌ڕێی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ن.
کۆمەڵی ئیسلامی خۆی به وابه‌سته‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نازانێت، به‌ڵام كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ و بۆچوونی كاديرانی به هاوتای یه‌كتر ده‌زانێت بۆ بڕیاردان، ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ دەڵێت: "له حكوومه‌ت بەشداربوون یا نەبوون ئامانج نین بۆ خزمەتی خەڵک، بەڵکو ئامرازێکە بۆ خزمەت، ئه‌مه‌ش ئامانجی سەرەکی کۆمەڵی ئیسلامیيە".
بزووتنەوەی گۆڕانیش بە ھەمان شێوەی کۆمەڵ سەرقاڵی راپرسی نێوخۆییە و چاوەڕێی شاندی پارتی دەکات بۆ بڕیاری کۆتایی، له بارەی پەیوەندییەکانیشيان لەگەڵ کۆمەڵ دەڵًێن: "لە کاتی ئۆپۆزسیۆن بوون پەیوەندییەکی باشمان ھەبووە، بەردەوامیش ئەو پەیوەندیە باشە دەپارێزین".
گۆڕان نەیشاردووه‌تەوە ئەگەر ئەو کارنامەیەی پێشکەشیان دەکرێت لەگەڵ کارنامەکەی خۆیاندا ته‌ریب بێت، رەنگە بەشداری حکوومەت بکەن، کۆمەڵی ئیسلامیش (ھاوبەشێکی راستەقینە) مەرجی سەرەکییه‌تی بۆ بەشداری لە حکوومەت.
ئ. م