یه‌كه‌م حاجی كورد له سعوودیه كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م حاجی كورد له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ، له وڵاتی سعوودیه، به‌ناوی "كامل حسن خضر" كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان، ئه‌و حاجییه خه‌ڵكی گوندی خه‌لانی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێی پارێزگای دهۆكه و له دایكبووی ساڵی 1946ه، تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و حاجییه كورده بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، پشكی هه‌رێمی كوردستان له حه‌جی 2017، به به‌راورد به ساڵی پار زیادكراوه و ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 4 هه‌زار 800 حاجی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج، سه‌فه‌ری ماڵی خوایان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ساڵی پار پشكی هه‌رێم ته‌نها 3 هه‌زار و 656 كه‌س بووه.