یه‌كێتی ئه‌وروپا: توركیا نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌مان
جان كلۆد يۆنكه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بولگاریا جه‌ختی كرده‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی توركیا ده‌ست له زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵنه‌گرێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك به‌خۆیانه‌وه نابینن.
یۆنكه‌ر گوتیشی: "توركیا دوور له خواسته‌كانی بۆ به‌ئه‌ندام بوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌فتار ده‌كات و .. له چه‌ند مانگی داهاتووشدا چاودێری هه‌نگاوه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌نێوان چواردیواره‌كان و ژێره‌وه‌ی بنمیچی زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌وروپاش هیچ هه‌نگاوێك به‌ڕووی توركیادا ناچێته پێشه‌وه".
دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016، حكومه‌تی توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانیدا، تائێستا زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی زیندانیكردووه و نزیكه‌ی 130 ده‌زگای راگه‌یاندنیشی داخستووه، وێرای له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌س.
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی توركیاش ده‌ڵێت، تائێستا نزیكه‌ی 160 رۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كانی توركیا زیندانیكراون, كه به‌گوێره‌ی چالاكوانانی نێوده‌وڵه‌تی، توركیا له‌پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه رۆژنامه‌نووسان زیندانی ده‌كات.
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، تا ئه‌و كاته‌ی توركیا رۆژنامه‌نووسان زیندانی بكات، گفتوگۆكانی یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك به‌خۆیه‌وه نابینن.