زیندانیانی داعش له‌ناو گرتووخانه‌یه‌كی حه‌سه‌كه ده‌ستیان به یاخيبوون كرد
K24- حه‌سه‌كه:
چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كه له گرتووخانه‌ی غوێرانی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان زیندانی كراون، له‌ناو گرتووخانه‌كه ده‌ستیان به یاخیبوون كردووه، بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی نه‌خوازراویش، هه‌سه‌ده هێزێكی زۆری له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌خولێنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك گرتووخانه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دۆخێكی له‌ناكاو له‌ناو گرتووخانه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، تا ئێستا هۆكاری ئه‌و یاخیبوونه نازانرێت و هیچ كامێك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی هۆكاره‌كان رانه‌گه‌یاندووه.
ئاشكراشیكرد، له شه‌وی رابردووه‌وه زیندانیانی ناو ئه‌و گرتووخانه‌یه ده‌ستیان به یاخیبوون كردووه و بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ر حاڵه‌تێكیش فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به به‌رده‌وامی به ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه.
گوتیشی: هاتوچۆ له‌و شوێنه قه‌ده‌غه كراوه، كه گرتووخانه‌كه‌ی لێیه و هێزێكی زۆریش له ده‌وری گرتووخانه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه و رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت له‌و شوێنه نزیك ببێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه له گرتووخانه‌ی غوێران روو ده‌دات، پێشتریش له مانگی رابردوودا هه‌مان حاڵه‌ت روویدا و چه‌كداره زیندانیكراوه‌كان نهۆمێكی گرتووخانه‌كه‌یان به ته‌واوی كۆنترۆڵ كرد.
نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن، له گرتوخانه‌ی غوێران زیندانی كراون.
H.B