يه‌ڵدرم: ريفراندۆم په‌يوه‌ندى به ئاسايشى توركياوه هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ دڵنياكردنه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ كه ده‌وڵه‌تى كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى هيچ وڵاتێك، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌و ريفراندۆمه‌ى هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى په‌يوه‌ندى به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركياوه هه‌يه.
گوتيشى: ئێمه هه‌موو رێوشوێنێكى پێويست ده‌گرينه به‌ر.
بڕياره رۆژى 22ى ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى توركيا كۆببێته‌وه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنى پرسى ريفراندۆم و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى توركيايه له باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه.
دوێنێش سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئێمه هه‌ستيارين به‌رامبه‌ر يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراق.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌شى گرتبوو، له‌وه‌ى پرۆسه‌ى ريفراندۆم له شارى كه‌ركووك به‌ڕێوه‌بچێت.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه‌ركووك شارێكى توركمانييه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووييانه‌ى كه له ئه‌رشيفى عوسمانيدا هه‌ن و دان به كوردستانيبوونى كه‌ركووكدا ده‌نێن.
پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له سه‌ر بڕيارى زۆرينه‌ى ره‌هاى لايه‌نه سياسييه‌كان له 7ى حوزه‌يران راگه‌يه‌ندرا.
بڕياره رۆژى 25ى ئه‌م مانگه هاووڵاتيانى كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ دياركردنى چاره‌نووسى خۆيان رووبكه‌نه سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.
له ميانى وتاره‌كانيدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دڵنيايى ته‌واوى داوه‌ته وڵاتانى دراوسێ و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كه ده‌وڵه‌تى كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هيچ دراوسێيه‌ك و ده‌وڵه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌بێت.