ڤالڤێردی لەگەڵ بارسا سەرکەوتوو دەبێت!!

وەک ئاگادارین ته‌مه‌نی ئێنریكی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێری ماوه‌ و له‌ كۆرترین ماوه‌ ناسنامه‌ی راهێنه‌ری داهاتوو بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت، بە دیاری کراوی دوای یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی ده‌ستنیشان ده‌كات، ته‌واوی میدیاكانی ئیسپانیاش له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ راهێنه‌ری داهاتووی بارسا ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی تەمەن 53 ساڵانه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بلباو هه‌ڵگرت.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆچی بارسا پەنا بۆ راهێنەری ئیسپانی ڤالڤێردی دەبات؟! له‌ كاتێكدا هەموومان دەزانین ڤالڤێردی ڕاهێنەرێکی دیاری تۆپی پێ نییە، واتە خاوەن هیچ ناسناوێکی گەورە نییە و سنووری كار و ئه‌زموونی ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بلبا، ئۆلمپیاكۆس، ڤیاریال و ڤالێنسیا تیپه‌ڕی نه‌كردووه‌.

یانەی بارسێلۆنا کاتێک تاتا مارتینۆی کردە ڕاهێنەری یانەکەی ئەزموونێکی خراپی تۆمار کرد ئەو یانەیە لەسەر دەستی تاتا مارتینۆ نەیتوانی هیچ ناسناوێک بەدەست بهێنێت، یانەکە بێ ناسناو وەزێکی تەواو کرد، هەرچەندە بۆ ئەو قەیرانە و نه‌هامه‌تیان له‌سه‌رده‌می راهێنه‌ر ئارجێنتینایه‌كه‌ به‌ تەنیا تاتا هۆکار نەبوو، پێکهاتەی ئەو کاتی بارسا دەیان کەموکوڕی تێدا بوو.

کاتێک بارسا ئینریکی ڕاهێنەری پێشووی تیپی دووەمی یانەکەی کردە ڕاهێنەری یانەکە، لەگەڵ گۆڕانکاری لە پێکهاتە و بەڕێوەبردنی یانەکە بارسا لەسەر دەستی ئینریکی دووبارە گەڕایەوە سەر سەکۆی ناسناوەکان، ئەوەش بۆ ئەوە گەڕایەوه‌، ئینریکی ڕاهێنەرێكی ئیسپانی بوو، هه‌ڵبه‌ت خۆشی یاریزانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ بوو.

 ڕاستەوخۆ دوای رۆیشتنی ڕاهێنەری کۆچکردوو کرۆیف لە ساڵی 1996 واتە ڕەنگدانەوەی پلان و تاکتیکی ئەو ڕاهێنەرە بە ئاشکرا بەسەر ئینریکیەوە دیار بوو، هەر بۆیە دیاریکردنی ڤالڤێردی لە لایەن کارگێری یانەکە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە ئەو راهێنەرە خۆی یاریزانی بارسا بووە لە ساڵانی 1988 تا 1990خاوەنی 8 گۆڵە لە 22 یاری لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری کۆچکردوو، کرۆیف واتە تەواو شارەزایی لە سیستەم و تەکتیکی و یاری کردنی یانەکە هەیە دەتوانین بڵێین پێویستی بە کاتی کەمترە بۆ گونجانی لەگەڵ بارسا وەک لە ڕاهێنەرەکی تر گومانی تێدا نییە، هەموو راهێنەرێک خاڵی لاواز و بەهێزی هەیە.

 خاڵی بە‌هێزی ڤالڤێردی لەگەڵ بارسا وەک دەزانین یانەی بارسا لە ئێستادا بە هۆی لاوازی هێڵی بەرگری و ناوەراست دەناڵێنێت، لە زۆربەی یارییەکان بە هۆی لاوازی ئەو دوو هێڵە توشی شکست دەبیت، هەرچەندە لە خولی ئیسپانا خاوەن دووەم باشترین هێلی بەرگرییە، بەڵام لە زۆربەی ئەو یارییانەی کە په‌یوه‌ست بوو، پارێزگاری لە ئەنجام بکات بە هۆی لاوازی بەرگری نەیتوانیوە ئامانجەکەی بپێکێت، ڤالڤێردی یەکێکە لەو ڕاهێنەرانەی کە گرنگی زۆر بەو دوو هێڵە دەدات لە کاتی راهێنەرایەتی یانەکان زۆر بە روونی دیار بووە کەو ئەو ڕاهێنەرە کاریگەری تەواوی لەسەر ئەو دوو هێلە هەبووە بە تایبەتی بەرگری ئەگەر سەیری ڤالڤێردی بکەین کاتێک راهێنەری یانەی ئۆلۆمپایکۆس یۆنانی بوو تەواو گۆڕانکاری لەو یانەیە ئەنجامدا لە وەرزی ڕاهێنەرایەتی یانەکە تەنیا 14 گۆڵی لێ تۆمارکرا لە کاتێک وەرزی پێشووی 27 گۆڵی لێ تۆمار کرابوو، بە هەمان شێوەش کاتێک یانەی ئاتلەتیک بلباوی وەرگرت لە ساڵی 2013 لە وەرزێکی تەواو تەنیا 39 گۆڵ لە یانەکە تۆمار کرا لە کاتێک یانەکە لە وەرزی پێشووی 65 گۆڵی لێ تۆمار کرا بوو کاتێک مارسێلۆ بێلسا ڕاهێنەری یانەکە بوو خاڵێکی تری بەهێزی ڤالڤێردی ئەوەیە کە ئەو راهێنەرە سوودی لە راهێنەری پێش خۆی وەردەگرێت کاتێک لە یانە کاریان کردووە واتە پلانێک سودی هەبووە بۆ یانەکە، بۆ نموونە کاتێک هاتە شوێنی بێلسا ئەو پلانەی بێلسای پەرە پیدا کاتێک لەسەردەمی بێلسا بلباو بلباو بە پلانی فشاری خستنە سەر تیپی بەرامبەر لە ناو هێلی سزای خۆیان و خێرا یاری کردنی یاریزانان لە کاتی هێرشی پێچەوانەی پەیڕەو دەکرد، ئەگەر ئەمساڵ سەیری یاری بلباوت کردبێت ئەو پلانە بە ڕوونی دیار بوو بە یانەکە لەگەڵ خاڵێکی تر کە زۆر پێویستە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بە تایبەتی هێلی بەرگری ئەویش تۆپی بەرزە ڤالڤێردی دەتوانین بڵێن کارێکی نایابی ئەمجام داوە لەگەڵ بلباو لەو ڕووە زۆرجار لەگەڵ یانەکانی ریال مەردید و بارسێلۆنا وەک چەکی قورس بەکاری هێناوە بۆ گٶڵ تۆمار کردن بۆیە چاوەروان دەکرێت بەرگێکی تازە بە هێلی بەرگری بدات لەو ڕوەوە ڤالڤێردی دوو پلانی یاری کردنە 4-3-3 لەگەڵ 4-2-3-1 ئەوەش لایەنێکی تری باشی ئەو راهێنەرەیە کە لەگەڵ بەرسا ئەنجامی بدات بە هۆی ئەوەی زۆر جار بارسا لەگەڵ ئینریکی و ڕاهێنەرەکانی تر لە یاریەکان کاتێک پلانی کلاسیکی یانەکە 4-3-3 سەرکەوتوو نەبووە نەیان توانیوە بە پلانی B واتە بە پلانی دووەم یاری بکات ، بۆیە ڤالڤێردی بە هۆی ئەوەی بە هەردوو پلان یاری دەکات ئەوکاتە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پلانی یەکەم پەنا بۆ پلانی دووەم دەبات خاڵێکی تر کە پێویستە ئاماژەی پێ بکەین یانە کەتەلۆنیەکە هەموو کات بە دوای راهێنەرەک گەڕاوە کە هێمن و لەسەر خۆ بێت لە کاتی یاریەکان و کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکان ئەو خاڵەش لە کەسایەتی ڤالڤێردی هەیە هیچ کاتێک لێدوانێک یاخوود کارێکی هەڵەی ئەنجام نەداوە لەگەڵ بلباو ئەوەش سیڤیەکەی زیاتر بەهێز کرد بۆ ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە بیکاتە راهێنەری یانەکە، ڤالڤێردی بە یەکێک لە کاریگەرترین ئەو ڕاهێنەرانە دێت کە توانیویەتی کۆنترۆلی ژووری جل گۆڕینی یانەکە بکات کاتێک راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کردووە خاڵی لاوازی ئەو ڕاهێنەرە دەتوانم بڵێم خالی لاوازی ئەو راهێنەرە بە خاڵی بەهێز بۆ یانە کەتەلۆنیەکە شکاوەتەوە ، خاڵی لاوازی ئە ڕاهێنەرە ئەوەیە کە خاوەن ناوێکی گەورە نیە لە جیهانی تۆپی پێ بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئەنجامی گەورەی هەبێت لەگەڵ یانەکان جگە لە دوایین ناسناو کە لەگەڵ یانە باسکیەکە لە یانە کەتەلۆنیەکەی بردەوە بە ئەنجامی 5-1 لە جامی سوپەری ئیسپانیا، ڤالڤێردی ڕاهێنەرایەتی لە خولێکی گەورەی وەک چامپیۆنسلیگی نەکردووە کە یانە کەتەلۆنیەکە جگە لەوەی بەژدارە بەڵکوو پاڵێوراوی سەرەکیە کە ئەوەش بۆ راهێنەرەک زەحمەتە کە یەکەم وەرزی بێت لە پاڵەوانەتیە، بەڵام هەر وەک لەسەرەوە باسم کرد ڕەنگە ئەو خاڵە لاوازە بە باش بۆ بارسا بشکێتەوە بە هۆی ئەوەی ئەزموونی باشی لەگەڵ دوو ڕاهێنەری هاوشێوەی ئەو ڕاهێنەرە هەیە کە ئەزموونی ئەو پاڵەوانەتیەیان نەبووە بەڵام بونەتە پاڵەوان ئەوانتش گواردیۆلا و ئینریک بوون بە شێوەیەکی گشتی دوای خوێندنەوەی تەواو بۆ ئەو ڕهینەرە لە ژیانی راهێنەرایەتی پیشبینی باشی بۆ دەکرێت لە کاتی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایتی بەرسا، دەتوانین بڵێین بەرسا باشترین بڕیاری داوە ڤالڤێردی وەک راهێنەری یانەکە دیاری کردووە بۆ وەرزی داهاتوو (بەڵام) کە ئەو به‌لامه‌وه‌ زۆر گرنگترە لە مێژووی ئەو راهێنەرە کە باسمان کرد ئەویش کڕینی یاریزانە لە لایەن کارگێری یانەکە لە کاتی گواستنەوەی یاریزانان وە ئەو یاریزانانە بکڕێت کە ڤالڤێردی داوای دەکات و دیاری دەکات.

نووسینی: داره‌وان حه‌مه‌