مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی میدیای لاهور شێخ جه‌نگی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وه‌ڵامی میدیای لاهور شێخ جه‌نگی ده‌داته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "هه‌ندێك به ئه‌نقه‌ست كێشه بۆ یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی درووست ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن پاڵ تێكۆشه‌ره‌كانی".
وه‌ڵامه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار پاش راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ژیان"ـی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی هاتووه، كه نوسیبووی "ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و پارتی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتان ده‌كه‌ن و ناوی مه‌لا به‌ختیاری وه‌ك یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه هێناوه‌و وێنه‌كه‌یشی له سه‌رووی راپۆرته‌كه‌وه داناوه.
هه‌ر بۆیه مه‌لا به‌ختیار رۆژی 3/12/2017 له كاتی پێشوازیكردنی له كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری رانییه گوتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر من و حاكم قادر درۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه داوای مافی په‌نابه‌رێتیمان كردووه. له كاتێكدا هیچ كاتێك باوه‌ڕ به‌وه نه‌بووه كوردستان جێبهێڵم و بچم له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بژیم، ته‌نانه‌ت له كاتی ئه‌نفاله‌كانیشدا".
له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كرد و پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له‌و كه‌سانه گرت كه به‌و كاره هه‌ستاون، له‌وكاته به‌دواوه له‌لایه‌ن میدیاكانی لاهور شێخ جه‌نگی هێرشی زۆر ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی پارتی و یه‌كێتی.
بۆ دووه‌م جاریشه دژی كه‌مال كه‌ركووكیش بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا پێشتر هه‌واڵێكی دیكه‌ی ئه‌و میدیایانه‌ی ره‌تكردبووه‌وه كه باسیان له نامه‌یه‌كی ناوبراو بۆ سه‌رووی خوی ده‌كرد.