وێنه‌ى كچه هانده‌رێكى ئێرانى هه‌راى ناوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌كارهێنه‌ران مشت‌ومڕ و باس‌وخواسى زۆريان له باره‌ى ئه‌و كچه ئێرانييه‌وه كردووه، كه به حيجابه‌وه له ئێرانه‌وه روويكردووه‌ته ياريگا و له‌وێ به ستايلێكى ديكه ده‌ركه‌وتووه.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، كاتێك يارى نێوان ئێران و ئيسپانيا له چوارچێوه‌ى يارييه‌كانى مۆنديالى رووسيا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و كچه هانده‌ره ئاماده بووه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كچه ئێرانييه ته‌واو جياوازه له‌و وێنه‌يه‌ى له‌سه‌ر باجه‌كه‌ى هه‌يه و له وێنه‌كه‌دا كچه‌كه نه‌ك هه‌ر قژى به‌ده‌ره‌وه‌يه، به‌ڵكو سكيشى ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له وێنه‌ى سه‌ر باجه‌كه حيجابێكى ئێرانيانه‌يه.
Когда иранские девушки выбираются из Ирана#WorldCup #ЧМ2018 pic.twitter.com/Qds5XC2Dvk
— Sports.ru (@sportsru) ٢٣ يونيو ٢٠١٨