مێسی بۆ پێنجه‌مجار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی به‌ده‌ستهێنا
لیۆنێل مێسی بۆ پێنجه‌مجار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا و له‌سه‌ر ئاستی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2018، له مه‌راسیمێكدا كه رۆژنامه‌ی ماركا سه‌رپه‌رشتی كرد، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی پێبه‌خشرا.
لیۆنێل مێسی وه‌رزی رابردوو دوو گۆڵ زیاتری له محه‌مه‌د سه‌ڵاح تۆمار كرد و 4 گۆڵ له پێش هاری كه‌ین بوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆش 25 گۆڵی به درێسی ریال مه‌درید تۆمار كرد و به 9 خاڵ كه‌وته دوای مێسی.
لیۆنێل مێسی به بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه 5 جار ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه كه پێشتر 4 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.