كۆڵبەرێكی دیكە كوژرا

ناسنامەی ئاشكرا كراوە

K24 - ھەولێر

كۆڵبەرێك لەسەر سنووری رۆژھەڵاتی كوردستان لەگەڵ باشووری كوردستان بەھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنوورپارێزەكانی ئێران كوژرا.

ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان رایگەیاندووە، شەوی رابردوو كۆڵبەرێك بەناوی محەمەد ئیبراھیم زادە تەمەن 37 ساڵان، لە سنووری كانی زەردی سەردەشت كە ھاوسنوورە لەگەڵ باشووری كوردستان، لەلایەن ھێزە سنورپارێزەكانی ئێران كوژراوە.

كۆڵبەرە كوژراوەكە خەڵكی ناحیەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشتە.