ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات

بە پلەی نایاب دەرچووە و توانای دەربڕینی قسەکردنی لەسەر شێوە زمانی ئەمریکی ھەیە

K24 - ھەولێر

بە بۆنەی سەركەوتنی لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی بە پلەی نایاب و توانای لە دەربڕینی شێوەی زمانی ئەمریكی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی كچە قوتابیەكی كورد دەكات.

ئایندە فکری حاجی، کچە کوردێکی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی سنووری پارێزگای ھەولێرە و ئێستا نیشتەجێی ئەمریكایە، دوای ئەوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی (High school) بە پلەی نایاب، ھەروەھا بەھۆی توانای دەربڕینی قسەکردنی لەسەر شێوە زمانی ئەمریکی، سوپاس و پێزانینی سەرۆكی ئەمریكای پێشكەشكرا.

ئەمە لە کاتێکدایە پارساڵ  باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی بەو كچە كوردە بەخشیووە.

ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات
ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات
ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات
ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات
ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات
ترەمپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات