له به‌غدا رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى گه‌يشتن به گۆڕه‌پانى ته‌حرير داخران
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كان، له شارى به‌غدا رێككاره ئه‌منييه‌كانيان توندتر كرد بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان نه‌گه‌نه گۆڕه‌پانى ته‌حرير و خۆپيشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى عێراق بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كان رێگريان له رۆژنامه‌نووسيانيش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌نه گۆڕه‌پانى ته‌حرير و رووماڵى خۆپيشاندانه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵانه، هێزه ئه‌منييه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و رێگايانه‌يان داخستووه، كه ناوچه‌كانى به‌غدا ده‌به‌ستنه‌وه به گۆڕه‌پانى ته‌حرير.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، سه‌ره‌ڕاى رێگرى هێزه ئه‌منييه‌كان، سه‌دان هاووڵاتى له گۆڕه‌پانى ته‌حريرى به‌غدا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن.
ناڕه‌زايه‌تى ئه‌و هاووڵاتيانه له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى و نه‌بوونى ئاو و كاره‌با سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
شه‌پۆلێكى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى شاره‌كانى باشوورى عێراقيان گرتووه‌ته‌وه و هاووڵاتيان داواى به‌ده‌مه‌وه‌هاتن له كابينه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كه‌ن.
ئ.ر