"هه‌ر خاوه‌ن پاسپۆرتێك له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نه‌چێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌رپرسیار ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سیستمی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەولێر گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەوھۆیەشەوە عەمیدی مافپەروەر دیدار عومەر بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر لە رێگەی كوردستان 24 ـەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ماوەی دوو ھەفتەدا سەردانیان بكەن و پاسپۆرتەكانیان وەرگرنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر له قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی:" هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان، ئه‌گه‌ر پاسپۆرته‌كانیان نێردرایه‌وه بۆ بەغدا ،خۆیان بەرپرسیار دەبن".