یه‌كێتی: پێویسته چیدیكه كات له‌ده‌ست نه‌درێت و په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه
K24 - سلێمانی:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، له سلێمانی كۆبوووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌ردانی وه‌فدی كۆمیته‌ی ریفراندۆم، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ برۆكسل و كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕان، كراون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بڕیاره له زووترین كاتدا، له باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی یه‌كێتی له تاران، ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆببێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، پێویستە لەهەموو بڕیارەكاندا كۆدەنگی نیشتمانیی هەبێت.
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش به‌بێ مه‌رج ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به په‌رۆشه‌وه له‌و پرسه ده‌ڕوانێت و پێیوایه چیدیكە كات لەدەست نەدرێ‌و وادەی ئاسایی كردنەوەكە بەمزووانە دیاری بكرێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه، بۆ باشتر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ریفراندۆم و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زیاتر له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی، شاندی هاوبه‌شی كوردستانی، سه‌ردانی به‌غدا و توركیا بكات.