ئیسرائیل ئاماژه‌كانی بۆ وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له ئێران ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
رۆژی سێشه‌ممه میدیاكانی ئیسرائیل ورده‌كاری له‌باره‌ی بوونی هێزێكی ئاسمانی ئێرانی له‌ناو خاكی سووریا بڵاوكرده‌وه، كه چه‌ندین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر له‌خۆ ده‌گرێت و دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر گرژی زیاتر كه‌وته نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ، ئیسرائیل ئه‌و هێزه ئاسمانیه‌ی ئێران له سووریا ده‌كاته ئامانجی هێرشه‌كانی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له نۆی ئه‌م مانگه، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی "تیفۆڕ" له پارێزگای حه‌مس له ناوه‌ڕاستی سووریا و، به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددیش به فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشت.
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، "دامه‌زراوه‌ی به‌رگری ئیسرائیلی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و بنكه ئاسمانیه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، له‌ئاینده‌دا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل ده‌دات"، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه به‌رپرسانی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕ له ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رادیۆی سوپای ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ، فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بڕیاری ناردنی فڕۆكه‌ی ئێف ـ 15ی بۆ مانۆره‌كانی "ره‌د فلاج"ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ، كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه میوانداری ده‌كرێت و له 30 ئه‌م مانگه ده‌ستپێ ده‌كات.
دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕ له سووریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌ڵێنیاندا، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌بێ باج تێناپه‌ڕێت، له‌كاتێكدا میدیاكانی ئیسرائیل چه‌ندین وێنه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیرابوون و تێیدا دیمه‌نی پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی نیشان درابوون، كه وه‌ك ئیسرائیل ئاماژه‌ی پێكردبوو، بۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئێرانی به‌كارده‌هێندرێن.
H.B