پەرلەمانتارێك بۆ بەڕێوەبردنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دیار دەكرێت

یەكگرتوو بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی خۆیی یەكلایی دەكاتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بڕیارە 14 ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و گفتوگۆی پارتی و یەكێتیش لەگەڵ لایەنەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەكان بەشداربن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانیش بە تەمەنترین پەرلەمانتار دانیشتنەكە بەڕێوەدەبات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەوان پێیان باشە گۆڕان و کۆمەڵیش لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەشدار بن، فراکسیۆنی یەکێتیش چاوەڕێی سەرکردایەتی حزبەکەیانن تاوەکوو کەسێک بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی دەستنیشان بکات، لە دوو رۆژی داھاتووشدا یەکگرتووی ئیسلامی بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان خۆی یەکلا دەکاتەوە.