ڤیدیۆ.. شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌ستی پێكرد
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" له سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له‌ناو غه‌زه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستین 80 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل كردووه، كه به گوته‌ی خۆیان، ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن دژه مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه تێكشكێندراون.
وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتیش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و داوای له هه‌ردوو لا كرد، ده‌ستبه‌جێ بۆردومانه‌كانیان بوه‌ستێنن.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه دووپاتیكرده‌وه، "فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی سوپای ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستینیان له شارۆچكه‌ی "به‌یت لاهیا" له باكووری غه‌زه‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل خاڵه‌كانی چاودێری گروپێكی فه‌له‌ستینی له رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی به‌ریج و رۆژهه‌ڵاتی مه‌غازی و شوێنێكی نزیك كۆلیژی زانكۆیی "كلیة الجامعة"ـی له غه‌زه بۆردومان كردووه".
به‌گوێره‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش، له ئه‌نجامی مووشه‌كبارانكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ناو خاكی ئیسرائیل، گوللـه هاونێك به‌ر پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه‌وتووه و به‌لایه‌نی كه‌م كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بووه، له‌كاتێكدا میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه به برینداربوونی زیاتر له 5 كه‌س ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌یان برینه‌كانیان سه‌خته.
H.B