ڤیدیۆ.. بێژه‌رانی نیوزیلاند بۆ پشتگیریی له موسڵمانان به سه‌رپۆشه‌وه ده‌ركه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له بێژه‌ری كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی نیوزیله‌ندا، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان سه‌رپۆشیان داوه به‌سه‌ریاندا و به سه‌رپۆشه‌وه هه‌واڵه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و موسڵمانانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌ینی رابردوو، له لایه‌ن توندڕه‌وێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالییه‌وه، له دوو مزگه‌وتدا كۆمه‌ڵكوژ كران.
Television news in New Zealand tonight ?? ? ? pic.twitter.com/IfGhtHrZfK
— Anna Fifield (@annafifield) March 22, 2019
هه‌زاران هاووڵاتی نیوزیله‌ندا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان و ئیدانه‌كردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مڕۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌مڕۆ له نیوزیله‌ندا، له‌سه‌ر داوای چالاكانی نیوزیله‌ندی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پۆشینی حیجاب به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ئاستی ره‌سمی و میللی‌دا، هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی كرایست چیرچ له نیوزیله‌ندا ئیدانه كران. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه جگه له تیرۆریستیی هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ ده‌نگی بانگی نیوه‌ڕۆ له ته‌واوی نیوزیله‌ندا به‌رز بووه‌وه. هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته دوو خوله‌كیش به بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانییه‌كان مانه‌وه.