سبەی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت

"پیویستە پەرلەمان بە رۆڵی مێژوویی خۆی ھەڵبستێ"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، واژووی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەشكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سبەی.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "له‌كاتێكدا كه‌ دۆخى كوردستان به‌هه‌لومه‌رجێكى چاره‌نووس سازدا ده‌ڕوات و پێويسته‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ رۆڵى مێژوویى خۆى هه‌ڵبستێت، واژۆى رێژه‌ى ياسايى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه‌ بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 14-9-2017".