پێشبينى ده‌كرێت بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز له توركيا بدات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيى، له زارى شاره‌زايه‌كى بوارى بومه‌له‌رزه‌زانييه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، پێشبينى ده‌كرێت بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز له توركيا بدات و 30 هه‌زار كه‌س به‌و هۆيه‌وه گيان له‌ده‌ست بده‌ن.
سه‌رۆكى به‌شى بوومه‌له‌رزه‌زانى سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كاره‌سات و حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان، موراد نورلۆ، رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 7.6 پله‌ى رێخته‌ر باكوورى ئه‌نادۆڵ و ده‌رياى مه‌ڕمه‌ڕه بگرێته‌وه و 26 تا 30 هه‌زار هاووڵاتى له‌ناو بچن.
ئه‌سته‌نبوڵ يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين ئه‌و شارانه‌ى كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵى بوومه‌له‌رزه‌وه.
گوتيشى: پێويسته ئيداره‌ى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان ئاماده‌كارى بۆ خراپترين دۆخ بكه‌ن.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى ئه‌و شاره‌زايه، ته‌نيا له ئه‌سته‌نبوڵ 44 هه‌زار باڵه‌خانه داده‌ڕمێن و 60 هه‌زار كه‌س بريندار ده‌بن و 2 مليۆن و 400 هه‌زار كه‌سيش بێ ماڵ و حاڵ ده‌بن.
ئه‌و شاره‌زايه، گوتيشى: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه تسۆنامييه‌ك له ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه‌كه رووبدات.
روانگه‌ى كانديلى سه‌ر به زانكۆى بوزيزى ئه‌سته‌نبوڵ رايگه‌ياندووه، ته‌نيا ئه‌مساڵ 5 هه‌زار بوومه‌له‌رزه له توركيا تۆمار كراوون.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و روانگه‌يه له 240 وێستگه‌دا تۆمار كراون، ساڵانه له توركيا 10 هه‌زار بوومه‌له‌رزه رووده‌ده‌ن.
هۆشدارى ئه‌و شاره‌زايه به هۆى ئه‌وه‌وه دێت كه نزيكه‌ى دوو ده‌يه به‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له 17ى ئاب/ ئۆگستى 1999 له توركياى دا و گوڕى بوومه‌له‌رزه‌كه 7.5 پله بوو به گوێره‌ى رێخته‌ر و 17 هه‌زار كه‌س به هۆيه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا و 285 هه‌زار باڵه‌خانه داڕمان و 600 هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵ مانه‌وه و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ته‌نيا 45 چركه‌ى خاياند.
ئ.ر