فازڵ ميرانى: پێويسته په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكومه‌ت
K24 – به‌غدا:
سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆماردا داوا كراوه كۆميسيۆن په‌له بكات له راگه‌ياندنى ئه‌نجامه فه‌رمييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له كۆمسیۆن كردووه په‌له بكرێت له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو به‌زووترین كات حكومه‌تی نوێ پێكبێت.
رۆژى 12ى ئايار/ مايۆى 2018، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوون. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى دوو مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا ئه‌نجامه فه‌رمييه‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراوون.
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، فازڵ ميرانى له باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنى عه‌بادى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار، رايگه‌ياند، ئومێدمان ده‌كرد، ئه‌ويش ئاماده‌بوايه بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به حكومه‌تيش باس بكرێن.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئومێدمان ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ته‌نیا پرسی سیاسیی نه‌بووایه به‌ڵكو پرسی حكومه‌تیشی له خۆ بگرتایه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم، جه‌ختيان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كرده‌وه.
شیروان وائیلی، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا، دووپاتیكرده‌وه، كه به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران كردووه‌ته‌وه و پشتيوانيان بۆ خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه ده‌ربڕیوه.
وائیلی گوتیشی: لایه‌نه‌كان جه‌ختیشیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كردووه‌ته‌وه و له‌م رووه‌شه‌وه داوایان له كۆمسیۆن كردووه، ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستيى ده‌نگه‌كان ئاشكرا بكات.
ئ.ر