مه‌لا به‌ختيار: له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان به يه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆ ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياند، له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان به يه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆ ده‌كه‌ين و تا ئێستا هيچ رێككه‌وتنێك واژوو نه‌كراوه.
راگه‌ياندنى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى له‌گه‌ڵ سكرتايه‌ت و لێپرسراوى كۆميسيۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، مه‌لا به‌ختيار سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ى سياسى عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، "دوای هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق به‌و جۆره‌یه، ته‌نها كوردستان ده‌توانێ زۆرینه‌ی كوردستان دابین بكات، كه ئه‌ویش یه‌كێتی و پارتیه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتی و پارتی سیاسه‌تێكی سه‌نگین و به‌رپرسیارانه‌یان به‌رامبه‌ر به دۆخه‌كه و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق به‌ڕێوه‌بردووه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، "یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ داڕشتنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ دانووستان به‌رده‌وامه به‌یه‌ك (پاكێج) له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان گفتوگۆ ده‌كرێت و تائێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك نه‌كراوه".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسييدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختيار ئه‌وه‌شى گوتووه: "هه‌ر رێككه‌وتنێك ئه‌نجامبدرێ پێشتر بۆ بڕیاردان ده‌برێته مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ په‌سه‌ندكردنیش ده‌برێته ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی، پرۆسه‌ی بڕیارسازی هه‌موو ئۆرگانه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌گرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ره‌وشى شارى كه‌ركووكيش كه دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، رووبه‌ڕووى سياسه‌تى ته‌عريب و گۆڕينى ديموگرافيا بووه‌ته‌وه، مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياندووه، "سوورین له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركووك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و كۆتایهێنان به حوكمی عه‌سكه‌ری و پێكه‌وه‌نانی حوكمی مه‌ده‌نی و ناردنی هێزی هاوبه‌ش و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه".
ئ.ر