بەوێنە.. ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا چۆن دەبێت؟

چاڤی هێرناندێز: هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا دەبێتە یەکێک لە 10 بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان

K24- هەولێر

رۆژی 1ی ئۆکتۆبەر کەتەلۆنیا ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی لە ئیسپانیا و راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات و ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، دەبێتە خاوەنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خۆی.

گەرچی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا لەلایەن فیفاوە رەزامەندیی پێدراوە ساڵانە دوو یاریی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، بەڵام هێشتا هەڵبژاردەکە نەبووەتە هەڵبژاردەیەکی جیهانی، سەرەڕای ئەوەی چەندان ئەستێرەی بەناوبانگی هەیە و زۆرەبەیان لە ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی دەکەن.

ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، هەڵبژاردەی کەیەلۆنیا دەتوانێت بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یۆرۆ بکات و بە گوتەی چاڤی هێرناندێزیش، هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا دەبێتە یەکێک لە 10 بەهێزترین هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان.

 

هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا لە ئێستادا ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت:

گۆڵپارێز: پیپی ریێنا

بەرگری: هێکتۆر بێلێرین، جیرارد پیکێ، مارک بارترا، خۆردی ئالبا

ناوەڕاست: سێرخیۆ بۆسکێتس، سیسک فابریگاس، ئاندرێس ئینیێستا

هێرشبەر: جیرارد دیۆلۆفیۆ، پێدرۆ رۆدریگێز، بۆیان کریکیچ

پیپی ریێنا، گۆڵپارێزی ناپۆلی ئیتاڵی
پیپی ریێنا، گۆڵپارێزی ناپۆلی ئیتاڵی
خۆردی ئالبا، بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
خۆردی ئالبا، بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
جیرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
جیرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
مارک بارترا، بەرگریکاری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی
مارک بارترا، بەرگریکاری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی
هێکتۆر بێیێرین، بەرگریکاری ئارسێناڵی ئینگلیزی
هێکتۆر بێیێرین، بەرگریکاری ئارسێناڵی ئینگلیزی
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
سیسک فابریگاس، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
سیسک فابریگاس، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
پێدرٶ رۆدریگێز، هێرشبەری چێڵسی ئینگلیزی
پێدرٶ رۆدریگێز، هێرشبەری چێڵسی ئینگلیزی
جیرارد دیۆلۆفیۆ، هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی
جیرارد دیۆلۆفیۆ، هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی
بۆیان کریکیچ، هێرشبەری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی ئیسپانی
بۆیان کریکیچ، هێرشبەری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی ئیسپانی