نۆزده‌ ساڵ به‌سه‌ر زیندانیكردنی رێبه‌ری "PKK"دا تێده‌په‌ڕن

چه‌ندین جار ئۆجه‌لان داوای بێده‌نگكردنی چه‌كی كردووه‌ به‌ڵام تادێت شه‌ڕی نێوان كورد و تورك دژوارتر ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پازدەی شوبات ساڵوه‌گه‌ری دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەیە، ئۆجەڵان ماوەی نۆزدە ساڵە لە زیندانی ئیمڕالیە و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندان چەندین جار داوای لە توركیا و پەكەكە كرد، بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد چەكەكان بێدەنگ بكەن. پەكەكە و توركیا لە چارەسەركردنی كێشەكان سەركەوتوو نەبوون و ئێستا شەڕ لەنێوانیاندا سەختتر بووە و لە باكووری كوردستانەوە بۆ شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، گواستراوەتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/30b88a87-930b-4ab6-9a51-fcfa834679b3/021418WBH.ism/manifest