حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی عێراقی جارێکی ديكه بە ڕێگەنەدان بەھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حزبە کوردییەکان پێشلێی دەستوری کردووە، بەشێک لە لایەنە سیاسییه كوردستانییه‌كان ڕەخنەی توند دەگرن و دەڵێن، ئه‌گەر حزبەکان بەم شێوەیە بگەڕێنه‌وه, ئەوە وەک عێراق پێشێلی دەستووریان کردووە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه حكوومه‌تی به‌غدا مه‌رجی هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان بۆ ئه‌و حزبه كوردییانه داناوه، كه ده‌یانەوێت بگەڕێنەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەمەش ناڕازیبوونی بەشێک لەلایەنەکانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن ئەو بڕیارەی حکومەتی عیراقی جارێکی ديكه پێچەوانەی دەستورە. لەھەمانکاتیشدا کۆمەڵی ئیسلامی ئاماده‌یه بێ ھەڵکردنی ئاڵا بگەڕێتەوە و كامه‌ران بابان زاده، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ دووپاتیده‌كاته‌وه, تەنیا کۆمەڵ و گۆڕان نین بەو شێوەیە بگەڕێنەوە، بەڵکو زۆرینە لەگەڵ گەڕانەوەیە ئیدی چ پێویست بەڕەخنە گرتن ناكات.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانیش دەڵی: ھەر لایەنێک بگەڕێتەوە بەبێ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەوە خۆشی دەستوری پێشێڵکردووە، بۆیە بەگرنگی دەزانێت چیدی ڕێگە بەم جۆرە پێشلێکاریانە نەدرێت و ھەمووان یەک دەنگ بن.
رێگریكردن له ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سنوری ناوچە كوردسيتانيەكانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئەوەندەی ديكه نیگەرانی ھاوڵاتیان و لایەنەکانی لیکەوتووەتەوە، بەوپێەی حکومەتی عێراقی بەردەوامە لە پێشلێکردنی دەستور و سڕینەوەی پێگەی کورد لەو ناوچانە.
H.B