سبه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌م پرسانه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

بڕياره‌ سبه‌ى مه‌كته‌بى سياسى هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24 له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و پرسى پارێزگاى كه‌ركووك و كارى داهاتووى هه‌ردوولا له‌ به‌غدا تاوتوێده‌كرێن.