گۆشتی ئه‌سپ به‌ناوی مانگاوە دەفرۆشرێت

65 كەس لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ئەسپی نەخۆش دەستگیركران

K24 - ھەولێر

ئابڕوچوونێكی دیكه‌ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپای هه‌ژاند و به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی ئه‌سپ به‌ناوی گۆشتی مانگاوه‌، 65 كەس ده‌ستگیركران.

پۆلیسی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌سپی پیر و نه‌خۆش كه‌ شیاوی خۆراكی مرۆڤ نه‌بووه‌ له‌ ماركێته‌كان به‌ناوی گۆشتی مانگاوه‌ فرۆشراوه‌، شەست و پێنج كه‌س ده‌ستگیركراون.

بانده‌كه‌  ئه‌سپه‌ پیر و نه‌خۆشه‌كانیان له‌ ئیسپانیا و پرتوگال سه‌ربڕیووه‌ و گۆشته‌كانیان ناردووەته‌ به‌لجیكا و په‌ڕاوی ساخته‌یان بۆ ئاماده‌كردووه‌ و له‌وێوه‌ دابه‌شی ئه‌وروپایان كردووه‌.

پۆلیسی ئه‌وروپا ئاشكرای كردووە‌، ئه‌وان ته‌نها 5% گۆشتی بازاڕیان تاقیكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ساخته‌كارییه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.