به وێنه و ڤیدیۆ.. به‌سه‌ر هاتی خافیێری مه‌كسیكی بووه‌ته باسی گه‌رمی مۆندیالی 2018
K24 - مۆسكۆ:
چه‌ند هانده‌رێكی مه‌كسیكی له وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه تا رووسیا, به پاسێكی تایبه‌ت هاتوون, به‌ڵام ئه‌وان هاوڕێیه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌هێناوه، كه ناوی خافێره و هاوسه‌ره‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و گه‌شته‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
هاوڕێكانی ناچاربوونه وێنه‌ی خافێر له‌سه‌ر كارتۆنێك چاپ بكه‌ن و شه‌قام به شه‌قامی رووسیا له‌گه‌ڵ خۆیانی ده‌به‌ن, به گوته‌ی ئه‌وانه‌ش "ئێستا خافێر بووه‌ته ره‌مزێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ترسن".
پێش مۆندیال به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند هانده‌رێكی مه‌كسیكی پاسێكیان كڕی و به دیزاین و چاككردنه‌وه‌ی به‌شه شكاوه‌كانی, ئاماده‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته دوور و درێژه‌كه‌یانی بۆ رووسيای میوانداری مۆندیالی 2018ى پێ بكه‌ن, سه‌ره‌تاش گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و دوای بڕینی هه‌زاران كیلۆمه‌تری ئاوی و وشكانی گه‌یشته مۆسكۆ.
پاسه‌كه به درووشمی میوزیك و سه‌ماكه‌رانی وڵاتی مه‌كسیك نه‌خشێنراوه و چه‌ندین نووسینیشی له‌سه‌ر كێشراوه كه هیوا ده‌خوازن مه‌كسیك تا دوورترین قۆناخى مۆندیال بڕوات.
له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه بڕیاربوو خافێر, كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپه مه‌كسیكییه‌كه, به‌م پاسه گه‌شتی رووسیا بكات, به‌ڵام به‌هۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه رازی نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته دوور و درێژه بكات, هه‌ر له مه‌كسیك مایه‌وه, به‌ڵام هاوڕێكانی وازیان لێ نه‌هێناوه و له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه.
خافیێرى راسته‌قینه له مه‌كسیكه و وێنه‌ی خافێر كه له‌سه‌ر كارتۆنێك چاپكراوه, هاوڕێكانی هێناویانه بۆ رووسیا و شه‌قام به شه‌قام ده‌یگه‌ڕێنن, بۆ هه‌ر شوێنێك بچن وه‌ك ئه‌وه‌ی خافیێر خۆی له‌گه‌ڵیان بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس باسی ئه‌م وێنه كارتۆنییه كه بووه‌ته ره‌مزێك بۆ ئه‌وانه‌ی له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ترسن له مۆندیالی رووسیاش یه‌كێك بوو له‌و رووداوانه‌ی زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا.
وێنه كارتۆنییه‌كه‌ی خافێر بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌بردرێت, خه‌ڵك لێی كۆده‌بێته‌وه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن, هاوڕێكانیشی به پێكه‌نینه‌وه باس له‌و رووداوه ده‌كه‌ن كه خافێری له سه‌یركردنی مۆندیالی رووسیا بێبه‌ش كردووه و سه‌ربورده‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
خۆشه‌وی محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا له‌ناو رووسییه‌كان، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت توانج له هاوڕێكه‌ی بگرێت، به "خافیێر" ناوی ده‌هێنێت و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ترسێت.
ا. م