ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسداران سزا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاره دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه‌مێكی دیكه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران رابگه‌یه‌نێت و سوپای پاسدارانیش سزا بدات.
بڕیاره كه‌مێكی دیكه، دۆناڵد تره‌مپ، سزاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرا بكات، كه پێشتر واشنتن رایگه‌یاندبوو، ره‌نگه ئه‌و سوپایه بخرێته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و ستراتیژی نوێی وڵاته‌كه‌شی له دژی ئێران بخاته‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، ئێران پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 مۆری كردووه.
تره‌مپ رێككه‌وتننامه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفكردووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا نییه و ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه رێگری له تاران ناكات ده‌ستبه‌رداری چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ببێت.