ناتانیاهۆ: خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و ئێران و لوبنان ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ لاوازكردنی ئێران
K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر تاران چڕتربكرێنه‌وه و گوتیشی: له‌گه‌ڵ تره‌مپ رێككه‌وتووین، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین.
ناتانیاهۆ ئه‌م قسانه‌ی له لێدوانێكدا له لیشبوونه كرد، كه بۆ بینی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كردبوو و گوتی: "خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر ئێران زیاتر بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ هۆكارێك نییه بۆ یارمه‌تیدانی ئێران" و جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپاش فشار بخه‌نه سه‌ر ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپێشاندانه‌كان خۆیان زه‌مینه‌سازییه‌كی به‌پیتن بۆ لاوازكردنی كۆماری ئیسلامی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، "له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و كرده‌ییمان هه‌یه و تره‌مپ خۆی بڕیاری جێبه‌جێكردنی داوه، له‌وانه‌ش سه‌پاندنی سزا و كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و پۆ‌مپێیۆ له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان رێككه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، له هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و لوبنان خۆپێشاندانی فراوان له دژی خراپی دۆخی ئابووری ساز ده‌كرێن و له عێراق و لوبنان خۆپێشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تیان كرد و له ئێرانیش خۆپێشاندانه‌كان له دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده سازكران.
له‌كاتێكیشدا خۆپێشاندانه‌كانی لوبنان له كه‌شێكی ئاشتیانه‌دا سازكران و چه‌ندین چالاكیش له‌ناو خۆپێشاندانه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام له عێراق زیاتر له 400 كه‌س له توندوتیژییه‌كاندا كوژران، هه‌رچی ئێرانیشه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه خۆپێشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان سازكرابن و باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی كه‌می خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، زیاتر له 160 كه‌س له توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه ئێران كوژراون.
سه‌رچاوه: میدیاكانی ئیسرائیل
H.B